هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق
نوچە نێت
ئا: سنوور یاسین
پێشەکی
دوای ئەوەی نزیكەی (14) مانگ دەبێت، جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس بەردەوامە، وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دوور و نزیکە تێوەگلاون یاخود هەوڵی تیوەگلانیان دراوە، بەڵام لێرەدا سیاسەتی وڵاتان و چۆنیەتی جوڵانەوەیان دەرخەری ئەو ڕاستییە دەبن کە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چۆن ڕەفتاریان کردووە لەگەڵ دۆخەکە، تا چەند هەوڵی ئاشتییانە یان فراوان نەبوونی دۆخەکەیان لەبەرچاو گرتووە. ئیسرائیل لە کات و شوێنی جیاواز دووپاتی کردووەتەوە، "چەکدارانی حیزبوڵڵای لوبنانی، ئێران و گرووپە میلیشیا جۆراوجۆرەکانی عێراق کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێن پاڵپشتی چەکدارانی حەماس دەکەن، دژی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل هەنگاو دەنێن.
ڕۆڵی ئەمەریكا سەبارەت بە فراوانبوونی هێرشەکانی ئیسرائیل
سەرچاوەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن واشنتۆن گڵۆپی سەوزی بۆ ئیسرائیل هەڵکردووە بۆ هێرشکردنە سەر لوبنان، ئەمەش پێچەوانەی هەوڵەکانییەتی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن یاخود کۆتاییهێنان بە شەڕ و ناکۆکییەکان.
ڕۆژی سێشەممە (یەکی تشرینی یەکەم/2024) رۆژنامەی پۆلیتیکۆ ڕایگەیاند، ئەمەریکا گلۆپی سەوزی بۆ ئیسرائیل هەڵکردووە، "ئەگەرچی ئەمەریکا داوای لە ئیسرائیل و حیزبوڵڵا کردووە هەوڵی ئاگربەست بدەن و بگەن بە ڕێککەوتن، بەڵام حکومەتی ئەمەریکا بە بێدەنگی هەڵمەتی سەربازی و هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر لوبنان پەسەند کردووە".
رۆژنامەی پۆلیتیکۆ ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، "بە بڕوای واشنتۆن ناکۆکییەکانی ئیسرائیل و حەماس جیاوازە لە ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا، بەرپرسانی ئەمەریکا جەخت دەکەنەوە لەوەی ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵا ڕێگە خۆشکەر و یارمەتیدەر دەبێت بۆ نەهێشتن یاخود کەمکردنەوە هەژموونی ئێران لە ناوچەکەدا، واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە داواکردن بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە".
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر گرووپە چەكدارەكانی عیراق
تا دەهات مەترسی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر گرووپە چەكدارەكان لە عیراق زیاتر دەبوو بەهۆی ئەوەی بە هاوپەیمان و گرووپەكانی نزیك لە ئێران دادەنرێن، گرووپە جیاوازەکانی عێراق ئامانجیان بوو هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل و پابەند نەبن بە داواکارییەکانی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کە بە بەردەوامی داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی گرووپەکانی دەکرد و نەیدەویست هێرش بکەنە سەر ئیسرائیل، بەڵام لە بەرامبەردا ئیسرائیل هۆشداری بە عێراق دەدا و بەردەوام دووپاتی دەکردەوە، "ئەگەری هێرشکردنە سەر ئیسرائیل باجی قورسی دەبێت".
لە لایەکی ترەوە ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، عێراق هەوڵ دەدات خۆی لە جەنگی هەرێمی بپارێزێت، پەیوەندیی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل نییە و حکومەتەکەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق نیگەرانە لە ململانێ ناوچەییەکان کە کاریگەری لەسەر هاوسەنگی نێوان واشنتن و تاران هەیە.
ماڵپەڕی ئاکسیوس بڵاویکردەوە، دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات، "ئێران ئامادەکاری دەکات بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل لە داهاتوودا، کاریگەری ململانێ ناوچەییەکان چەندین مانگ لە نێوان گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و ناوچەکە بەهۆی کاریگەری ئێران لەسەر گرووپەکان دامرکایەوە.
لە بەرامبەردا، بە گوێرەی چوار سەرچاوە لە گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و دوو ڕاوێژکاری حکومەت، حکومەتی سوودانی سەرکەوتوو نەبووە لە هەوڵدان بۆ ڕازیکردنی بەرگری ئیسلامی لە عێراق کە هاوپەیمانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێرانە بۆ ڕاگرتنی مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ئیسرائیل و گرووپە جیاوازەکان دووپاتی دەکەنەوە، "بەردەوام دەبن لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل".
ئیسرائیل هەڕەشەی توند لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەکات
حکوومەتی عێراق لیژنەیەکی پێکهێناوە و دەیەوێت پەیامی ئیسرائیل بگەیەنێتە لایەنەکانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی ئەگەر لە هێرشەکانیان بەردەوام بن ئەوا بنکە و بارەگانیان لەنێو خاکی عێراق دەکرێتە ئامانج.
ئیسرائیل 6 گرووپی بەرەی مقاوەمەی دیاریکردووە کە دەیەویت هێرشیان بکاتە سەر و دەڵێت: "ئەم گرووپانە لە عێراقەوە و بەڕێگەی درۆن هێرشیان کردوەتەوە سەر ئیسرائیل".
ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەمی (2023) ئیسرائیل داوایەکی ئاراستەی ئەندامانی گرووپی (G20) کردووە، ڕایگەیاندووە بەگوێرەی ماددەی )51 (نەتەوە یەکگرتووەکان ئیسرائیل مافی خۆیەتی هێرشبکاتە سەر ئەو وڵاتانەی مەترسیان لەسەری دروستکردووە و حکوومەتی عێراقیشی لەو هەرەشانە ئاگادارکردوەتەوە.
هەڵوێستی گرووپە جیاوازەکانی عێراق بەرامبەر هێرشەکانی ئیسرائیل
گرووپە چەکدارەکانی شیعەی عێراق کە خۆیان بە مقاوەمەی ئیسلامی دەناسێنن، هیچ راگەیێندراوێکیان لەبارەی هێرشەکانیان بۆ سەر ئیسرائیل نەبووە. یەکێک لەو گرووپە چەکدارانەش دەڵێت، ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەر عێراق.
هەر سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئیسرائیل محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵوێستی ڕوونی خۆی ڕاگەیاند، ئیدانەی هەڕەشەکانی ئیسرائیلی کرد، پابەندبوونی وڵاتەكەی بە سیاسەتی دەرەوە دووپات کردەوە و هەڕەشەکانی ئیسرائیلی ئیدانە کرد، داوای لە وڵاتان کرد بەرامبەر هەنگاوەكانی ئەو وڵاتە بوەستنەوە.
دوای هەڕەشەی ئیسرائیل موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر چوار فەرمانی بۆ سەرایا ئەلسەلام دەرکرد. فەرمانەكانی سەدر بۆ سەرایا ئەلسەلام، كە هێزێكی چەكداریی سەر بە رەوتی سەدرە، لە چوار خاڵ پێکهاتبوو وەک گواستنەوەی بارەگا کارگێڕیی و سەربازییەکان، کەمکردنی خەرجی، لابردنی وێنەی سەدر لە هەموو بارەگاکان و بەرزکردنەوەی ئاڵای عێراق.
هەروەها موقتەدا سەدر، سەرۆکى رەوتى سەدر راگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە، کە تێیدا داواى خۆپیشاندانى یەک ملیۆنى لە گۆڕەپانى تەحریر و ناوەڕاستى بەغدا دەکات بۆ پاڵپشتى غەزە دەکات.
لە (24) مانگى رابردوو موقتەدا سەدر داواى لە عێراقییەکان کرد بۆ پاڵپشتى کەرتى غەزە، خۆپیشاندانى یەک ملیۆنى بکەن دژی ئیسرائیل، ئەوەش لە پێناو جەختکردنەوە بوو لەسەر سەرکەوتنى کەرتى غەزە. سەدر هانى بەشدابووانى دا کفن لەبەر بکەن بۆ ئەوەى دەنگ و وێنەیان بگاتە هەموو جیهان، پێشى وایە ئەو شێوە گەیاندنە رۆڵى گەورەى لەسەر وێنەى راستەقینەى ئاستى هاوسۆزى گەلى عێراق لەگەڵ دۆزى فەڵەستین دەبێت.
سەرۆکى رەوتى سەدر داواشی كرد ئەوانەی کە باوەڕیان بە دۆزى فەڵەستین و ئاشتى هەیە بەشدارى خۆپیشاندانى یەک ملیۆنى بکەن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment