تورکیا بۆ سەپاندنى سەقامگیرى لە سووریا هەماهەنگى لەگەڵ ئازەربایجان دەکات
نوچە نێت
وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
جافید ڤالیڤ، رۆژنامەنووسى تورک لە رۆژنامەى یەنى شەفەقى تورکى تیشک دەخاتە سەر هەماهەنگى ئازەربایجان ــ تورکیا بۆ سەقامگیرى لە سووریا و بونیادنانى سیستەمێکى نوێ لەدواى روخاندنى رژێمى بەشار ئەسەد.
تورکیا بە دیارترین ئەو وڵاتانە دادەندرێت کە هەوڵە دیپلۆماسییەکانى خستۆتەگەڕ، ئازەربایجان یەکێکە لەو وڵاتەى هاوپەیمانى تورکیا لە بارەى سووریاوە تورکیا گفتوگۆى لەگەڵ کردووە.
لە دواى رووخاندنى رژێمى بەشار ئەسەد، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا و ئیلهام علیێف، سەرۆکى ئازەربایجان بە تەلەفۆن قسەیان کردووە.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە جەخت لەسەر یەکپارچەیى خاکى سووریا و مافە سەرەکییەکان کراوەتەوە، لەگەڵ پیرۆزبایى لە گەلى سووریا بەبۆنەى نەمانى بەشار ئەسەد.
علێیف هیواى خواست لە سووریا قۆناغێکى نوێى سەقامگیرى دەست پێبکات، ئامادەیى تەواوى باکۆى بۆ پاڵپشتى تورکیا راگەیاند، لە چارەسەرکردنى پرسە مرۆییەکانى تووشى گەلى سووریا بووە.
لەدواى ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەى نێوان هەردوو سەرۆک، هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا و جەیهیون بایرامۆڤ، وەزیرى دەرەوەى ئازەربایجان گفتوگۆیان کرد، لە راگەیێندراوێکى هاوبەشدا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە باکۆ لەگەڵ ئەنقەرە بەردەوام دەبێت سەبارەت بە رووداوەکانى سووریا.
وەزارەتى دەرەوەى ئازەربایجان پاڵپشتى تەواوى بۆ یەکپارچەیى خاکى سووریا و مافەکانى دیمەشق دەربڕى و ئامادەیى وڵاتەکەشى بۆ کارکردن لەگەڵ تورکیا و هاوبەشەکانى دیکە بۆ پێشکەشکردنى هاوکارى پێویست بۆ کەمکردنەوەى نەهامەتییەکانى گەلى سووریا و چارەسەرکردنى کێشە مرۆییەکانى رووبەڕووى دەبنەوە.
ئەو هەماهەنگییە هەنگاویکى گرنگە بەرەو سەقامگیرى لە سووریا، ئەوەشى دیارە وڵاتانى دراوسێ هەوڵدەدەن بە شێوەیەکى هاوبەش پاڵپشتى یەکپارچەیى سووریا بکەن و هاوکاردەبن بۆ تێپەڕاندنى قەیرانە مرۆییەکان.
دوو هاوپەیمانى بەهێز
لە ماوەى رابردوو ئەنقەرە و باکۆک هەماهەنگییەکى بەهێزیان هەبوو بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ رووداوە سیاسیی و ناوچەییەکان لە سووریا، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى نێوان هەردوو سەرۆک و وەزیرانى هەردوو وڵات جەختیان لەسەر چەندین خاڵى گرنگ کردەوە، کە پەیوەستە بە داهاتووى سووریا، هەردوولا جەختیان لەسەر یەکپارچەیى خاکى سووریا و سەروەرى و چارەسەرى داهاتووى سیاسى کردەوە، کە لەگەڵ خواستى گەل یەک بگرێتەوە.
هەروەک هەر دوو وڵات جەختیان لەسەر چارەسەرکردنى قەیرانە مرۆییەکان و جەختکردنەوە لەسەر هەماهەنگى ئازەربایجان نەک تەنیا لەگەڵ تورکیا بەڵکوو لەگەڵ ئەو وڵاتانەى کە هەمان دیدگایان سەبارەت بە بونیادنانى داهاتووى سووریا هەیە.
هەماهەنگى تورکیا و ئازەربایجان کارێکى نوێ نییە، بەڵکوو ئەنجامى ئەو پەیوەندییە دوورودرێژەیەى نێوان هەردوو وڵاتە لەسەر رووداوە سیاسییەکانى سووریا.
لەسەرەتاى قەیرانى سووریا هاوهەڵوێستى لەنێوان هەردوو وڵات هەبووە، ئازەربایجان پێش هەڵگیرسانى شۆڕش پاڵپشتى هەوڵەکانى تورکیاى کردووە بۆ یەکخستنەوەى دەسەڵاتى ئەسەد لەگەڵ کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى.
لەگەڵ هەڵگیرسانى شۆڕشى (2011) هەردوو وڵات هەڵسەنگاندنیان بۆ دەسەڵاتى ئەسەد کرد و پاڵپشتى پلانى کۆفى ئەنان، نوێنەرى تایبەت هاوبەشى ئەو کاتە لە کۆمکارى وڵاتى عەرەبى لە سووریا بۆ هاوکارى دۆزیینەوەى چارەسەرێکى بەردەوام، لە (2012) و بڕیارى (2254) لە (2015) بۆ چارەسەرى پرسى سووریا.
سەرەڕاى ئەوەش ئازەربایجان راستەوخۆ پاڵپشتى تورکیا کرد، بۆ بەرەنگاربوونەوەى رێکخراوە کوردییەکان. لە (2018) حیکمەت حاجییف، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئازەربایجان لەکاتى ئۆپراسیۆنى "چڵە زەیتوون"پاڵپشتى وڵاتەکەى بۆ ئەو ئۆپراسیۆنە راگەیاند.
لە مانگى (10/2019) وەزارەتى دەرەوەى ئازەربایجان راگەیێندراوێکى لەسەر ئۆپراسیۆنى کانى ئاشتى دەکرد، تێیدا جەختى لەسەر رەوایەتى ئەو ئۆپراسیۆنە کردبۆوە لە چوارچێوەى یەکێتى خاکى سووریا.
وەزارەتى دەرەوەى ئازەربایجان جەختى لەسەر ئەوە کردبۆوە، کە ئەو ئۆپراسیۆنە دەرفەت بۆ گەڕانەوەى پەنابەران و چارەسەرکردنى کێشە مرۆییەکان و سەپاندنى ئاشتى و سەقامگیرى لەو ناوچەیە دەرەخسێنێت.
لە مانگى (2/2020) ئيليهام عليێف، پەیامى راستەوخۆى بۆ تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەى فشارە نێودەوڵەتییەکانى دواى ئۆپراسیۆنى "کانى ئاشتى" خرابووە سەرى، جەختى لەسەر ئەوە کردبۆوە، گەل و وڵاتەکەى هەمیشە لە پاڵ ئەنقەرە دەبن بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئاڵگەرییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان.
ئەو پەیوەندییە بەهێز و بەردەوامەى نێوان ئازەربایجان و تورکیا لە دۆسیەى سووریا رۆڵى گرنگى هەردوو وڵات لە ئایندەى ئەو ناوچە و گرەنتى سەقامگیرى لە بەرەنگاربوونەوەى ئاڵنگەرییە جۆرەکان روون دەکاتەوە.
بەشار ئەسەد و ئەرمینیا
لە سەروبەندى رووداوەکانى سووریا و گۆڕانکارییە جیۆسیاسییەکانى دەوروبەرى دەسەڵاتى بەشار ئەسەد پەیوەندى بەهێزى لەگەڵ ئەرمینیا درووست کرد، ئەوەش لە کاتێکدا بوو ئازەربایجان بە هەماهەنگى لەگەڵ تورکیا هەنگاوى دەنا.نا
لە (2018) نیکۆل باشینیان، سەرۆک وەزیرانى ئەرمینیا لەدوا هەڵبژاردنەوەى بەشار ئەسەد برووسکەى پیرۆزبایى بۆ رەوانەکرد و جەختى لەسەر پاڵپشتى تەواوى بۆ دەسەڵاتەکەى کردەوە.
ئاشکرایە بەشێکى لەو چەکانە لە ماوەى جەنگ لە رێگەى هێڵەکانى سووریا ــ ئەرمینیا ــ رووسیا و تاران ــ دیمەشق ــ یەریڤان گوازرایەوە.
لە سەرەتاى سەرهەڵدانى ناکۆکییەکانى سووریا رووسیا لە چوارچێوەى رێکخراوى ئاسایشى بە کۆمەڵ داواى لە هاوپەیمانەکانى کرد پاڵپشتى دەسەڵاتى بەشار ئەسەد کرد، بەڵام ئەو پاڵپشتییە بۆ ماوەیەکى درەنگ دواکەوت.
لە ساڵى (2019) وەک بەدەمەوە چوونى داواکارى رووسیا ئەرمینیا یەکەم وڵات بوو یەکەیەکى سەربازیى (100) کەسى بۆ حەلەب رەوانەکرد، کە ئەو کاتە لەژێر دەسەڵاتى سووریا بوو، سێرگى شویگۆ، وەزیرى بەرگرى رووسیا سوپاسى ئەو هەنگاوەى ئەرمینیاى کرد.
لە (30/11/2024) سێ رۆژ دواى دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنى وەڵامدانەوەى هێزەکانى شۆڕش دژ بە بەشار ئەسەد، ئەو هێزەى ئەرمینیا سووریاى بەجێهێشت.
لەبەرانبەردا ئەرمینیا لە ململانێکانى جەنگى قەرەباغ دەسەڵاتى ئەسەد پاڵپشتى ئەرمینیاى کرد، ئەمەنییەکانى نیشتەجێى سووریایان گواستەوە بۆ ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى یەرڤان نیشتەجێ کرد و لە شوێنى ئازەربایجانییەکانى ئاوارەبوون نیشتەجێیان کردن.
لە جەنگى دووەم لە قەرەباغ ئەسەد بە لێدوانەکانى پاڵپشتى ئەرمینیاى کردووە فەرەنسا دژ بە ئازادکردنەوەى خاکى ئازەربایجان بوو.
لەم چوارچێوەیە حکیمەت حاجیێف، جێگرى سەرۆکى ئازەربایجان رایگەیاند، دەسەڵاتى پێشووى سووریا هۆکارى زۆربەى کێشەکان بوو بۆ باکۆ لە ژمارەیەک رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، سووریا بە سەرۆکایەتى ئەسەد هەڵوێستى هۆشدارانەى بەرانبەر پرس و یەکپارەچەیى ئازەربایجان هەبوو.
تەنانەت دەسەڵاتى ئەسەد چەندین لێدوانى دژ بە پرەنسیپى هاوسۆزى ئیسلامى لە چوارچێوەى رێکخراوى هاریکارى ئیسلامى دا، هەروەک بەرپرسانى سوورى و ئەنقەرە و باکۆیان بە رووداوەکانى کۆمەڵکوژى ئەرمەنییەکان لە (1915) و داگیرکردنى قەرەباغ لە میانەى جەنگى دووەمى جیهان تۆمەتبار دەکرد.
دۆخە هاوشێوەکان
ئەو جەنگەى لە سووریا بووە هۆى ئاوارەبوونى ملیۆنان کەس، ئازەربایجان بیردەهێنێتەوە کە دانیشتوانى لە میانەى جەنگى یەکەمى کەرەباغ لە (1988 بۆ 1994) روویدا.
بۆیە ئیلهام علیێف لە کۆنگرەى نێودەوڵەتى لە لەندەن لە (2016) هاوسۆزى خۆى لەگەڵ پەنابەران بەردەڕى و گوتى، نەهامەتى ئازەربایجانییەکانم بەهۆى داگیرکردنى ئەرمەنییەکان لە نەوەدەگان بیردەخاتەوە.
لەگەڵ کەوتنى دەسەڵاتى ئەسەد گۆمەڵگەى نێودەوڵەتى چاوەڕوانە سووریا بچێتە قۆناغێکى نوێى پڕ لە ئاڵنگەرى، بەهۆى ئەوەى سووریا لەچەندین بوار پێویستى بە نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانە، لەوانەش سیاسەت و ئابوورى و ژێرخان.
چاوەڕوان دەکرێت تورکیاش یەکێک بێت لە وڵاتە کاراکان لە قۆناغى نوێ هەماهەنگى لەگەڵ هاوپەیمانەکانى بکات، لە سەرووى هەموویانەوە ئازەربایجان، تاوەکوو سووریا بگەیێنە کەنارى ئارامى.
دەکرێت بڵێین، ئەو پەیوەندییانەى نێوان هەردووڵات دواى کەوتنى ئەسەد لەسەر دۆخى سووریا دەرخى هاوسۆزى باکۆیە لەگەڵ ئەنقەرە لەسەر ئەو دۆسیە.
ماڵپەڕى: ئیستقلال
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment