بەفربارین چەند ناوچەیەکى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە کوردستانی

نوچە نێت

ئەمڕۆ یەکشەممە (2024/12/29) بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردوە و تێیدا هاتووە، ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ ناوچە هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی کەمێک نمە باران لە ناوچە شاخاویەکانى باکور و بەفرێکی کەم لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان، پلەکانی گەرما نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ. 
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی دووشەممە، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت ، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو سبەی بە پلەی سیلیزی  بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 17 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 14 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 7 پلەى سیلیزى
سۆران : 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین