سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامیک ئاراستەی گەلی ئازەربایجان دەکات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، "بەهۆی رووداوی تێکشکانی فڕۆکەکەی ئازەربایجان زۆر خەمبارم".

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (25/کانوونی یەکەم/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بلاوکردەوە سەبارەت بە ڕووداوی تێکشکانی فڕۆکە ئازەربایجانییەکە. 

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم کوردستان دەڵێت، "زۆر خەمباربووم بە رووداوە تراجیدییەکەی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی ئازەربایجان لە کازاغستان، هاوخەمم و نزا بۆ ئەوانە دەکەم کە بەهۆی ئەو کارەساتەوە کاریگەر بوون."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵیت، "هەرێمی کوردستان لەم کاتە سەختەدا هاوشانی ئازەربایجان دەوەستێت".

جێگەی ئاماژە پێدانە ئەمڕۆ چوارشەممە (25-12-2024) فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان، بەهۆی خۆ كێشانی بە كۆمەڵێك باڵندە بە (67) سەرنشینەوە لە کازاخستان کەوتەخوارەوە بەهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین