عێراق داوا دەکات کۆمەڵکوژی داعش لە جیهاندا بناسێندرێت
نوچە نێت
ڕۆژی چوارشەممە (11/کانوونی یەکەمی/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، "بەرگری بەهێزمان کرد دژی داعش، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاوانەکانی داعش بە جینۆساید بناسێنێت".
عەوادی جەخت لەوە دەکاتەوە، "حکومەتی عێراق پابەندە بە هەموو ماف و ئازادییەکان کە لە دەستووری عێراق، یاسا نیشتمانییەکان، ڕێککەوتننامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان کە عێراق واژۆی کردووە و پابەند دەبێت بە بنەمای یەکسانی بۆ هەموو هاووڵاتیانی عێراق. پاراستنی کەرامەتی مرۆڤ، بەرزکردنەوەی ڕێز و دەستەبەرکردنی یەکسانی لە ماف و ئازادییەکان، پێکهێنانی بناغەی ئازادی، دادپەروەری و ئاشتی لەسەر ئاستی جیهانی."
وتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، "حکومەتی عێراق لە (2022)ەوە خۆی تەرخان کردووە بۆ پاراستنی هەموو لایەنەکانی مافەکانی مرۆڤ، بنەماکانی هاووڵاتیبوون، دادپەروەری کۆمەڵایەتی، ڕەتکردنەوەی جیاکاری، بەهێزکردنی ئاسایش، سەقامگیری بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵات و دابینکردنی زەمینەیەکی هاوبەش بۆ هەموو عێراقییەکان بۆ ئەوەی بەبێ جیاوازی بەرەو پێشەوە بڕۆن بەپێی دەستوورمان".
عەوادی دووپاتی دەکاتەوە، "هەستکردن بە ئازاری مرۆیی لە هەر شوێنێکی جیهان ئەرکێکی ئەخلاقی، ئایینی و یاسایی حکومەتی عێراقە".
داعش تاوانی جیاوازی لە عێراق ئەنجامداوە، بەتایبەتی بەرامبەر ئێزدییەکان، نموونەی تاوانەکانیان وەک لەسێدارەدانی بەکۆمەڵ، گۆڕینی ئایین، تووندوتیژی و دەستدرێژی کردنە سەر. لە کانوونی یەکەمی (2017)، عێراق سەرکەوتنی بەسەر داعشدا ڕاگەیاند.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment