مەزڵووم عەبدی ئاگربەستی لە بەنبەج راگەیاند عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) رایگەیاند، بە نێوەندگیری ئەمەریكا ئاگاربەستمان لە بەنبەج راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە (11/ كانوونی یەكەم/ 2024) مەزڵووم كۆبانێ لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس بڵاوی كردەوە، لە كاتێدا شەڕڤانانمان لە شارۆچكەی بەنبەج بەردەوامن بۆ راگرتنی هێرشەكان لە رۆژئاوای فوڕات، بە نێوەندگیری ئەمەریكییەكان لە پێناو پارێزگاری ئاسایش  و سەلامەتی هاووڵاتیانیانی سڤیل گەیشتینە رێككەوتن.

مەزڵووم عەبدی لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج كە لە (27) مانگی رابردووەوە بەرپەرچی هێرشەكان دەدەنەوە، بە زووترین كات لەو شارە دەردەچن.

سەبارەت بە ئامانجەكانیشیان فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات ئاماژە بەوە دەكات، ئامانجی ئێمە ئاگربەستە لە هەموو خاكی سووریا و دەستكردنە بە پڕۆسەی سیاسی لە پێناو ئایندەی وڵات.

لەگەڵ دەستپێكردنەوەی هێرشەكان بۆ سەر رژێمی بەشار ئەسەد بە سەرۆكایەتی هەیئەی تەحریری شام گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە توركیاش هێرشیان بۆسەر ناوچەكانی باكووری سووریا دەست پێكرد. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین