شێركۆ كرمانج: لە سووریا، تورکیا ڕووبەڕووی ئێران دەبێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

شێركۆ كرمانج، نووسەر و لێكۆڵەری كورد، نەخشەیەكی بڵاوكردۆتەوە و دەڵێت، "شاری حەما، وەک حەلەب، کەسکهەڵگەڕا، واتە کەوتە دەست تیرۆریستەکانی هەیئەی تەحریر شام. ئەم نەخشەیە هی ئەم ساتەیە."

ڕۆژی پێنجشەممە (پێنجی كانوونی یەكەم/2024) شێركۆ كرمانج نووسینێكی لەبارەی دۆخی ئێستای سووریا بڵاوكردۆتەوە و دەڵێت، "حمس بگیرێت دۆخەکە تەواو دەشێوێت، چونکە ناوبڕێک لەنێوان لازقییە کە سەنتەرێکی عەلەوییەکانە، ئەسەد بۆ خۆشی عەلەوییە، لەگەڵ دیمەشق دروست دەبێت. هاوکات، تەرتوس کە بنکەیەکی دەریایی ڕووسیای لێیە ئەویش لە دیمەشق دادەبڕێت."

هەروەها ئاماژە بەوە دەكات، "حمس و حەما لە هەشتاکانەوە سەنتەری ئیخوانییەکان بوون، بۆیە گرووپە توندڕەوەکان لەم دوو شارە گەشەیان کردووە."

ئەو نووسەرە كورد ئەوەشی نوسیووە، "گرنگە لەم قۆناغە هەسەدە خۆی لە شەڕ لەگەڵ بەرەی ئێران و دەستەی تەحریری شام بپارێزێت، دیارە چەتەکانی تورکیا، تیرۆریستانی جەیشی سووریای حور، بەردەوامن لە شەڕفرۆشتن بە شەڕڤانان بەڵام دەکرێت ئەوە ئیدارە بدرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین