وەزارەتی پلاندانان: قۆناغی كۆتایی سەرژمێری گشتیی دانیشتوان دەستپێكرد کوردستانی

نوچە نێت

وەزارەتی پلاناندانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ شەمە (30-11-2024) قۆناغی کۆتایی پرۆسەی سەرژمێری گشتیی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات."

ئەمڕۆ شەممە (30/تشرینی دووەم/2024) وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، پرۆسەی سەرژمێری دانیشتوان "بۆماوەی زیاتر لە دوو هەفتە بەردەوام دەبێت کەتیایدا بژمێرەکانمان سەردانی گشت خێزانەکان دەکەنەوە لەسەرانسەری هەرێم کوردستان بۆ وەرگرتنی وەڵامی فۆڕمی پرسیارنامەی خێزانەکان بۆ ئەو (77) پرسیارەی کە لە پرسیارنامەی باری دیموگرافی و باری کۆمەڵایەتی و ئابوری و پەروەردەی و تەندروستی و کارو بێکاری و نیشتەجێبوون و کۆچ و هۆیەکانی گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبوون وزانیاری کارتی نیشتمانی و فۆرمی خۆراک رۆژی لەدایک بوون ، ژمارەی ئەو کەسانەی مردوون لەنێو خێزاندا لەلایەکی تریشەوە سەبارەت بە خزمەتگوزاریەکانی ئاوو کارەباو ئاوەڕوەو کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و بوونی پێویستیەکانی ناو ماڵ پرسیار لەتەواوی خێزانەکان دەکرێت جا شارنشین بن یاخود گوند نشین."

هەروەها دەشڵێت، سەبارەت بە هاوڵاتیانمان، لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم،ئەوانەی لەقۆناغی دووەم گەڕابوونەوە زێدی خۆیان پێویست دەکات بۆ قۆناغی کۆتایش یەک کەس لەئەندامانی خێزانەکانیان بگەڕێنەوە ناوەچەکانی خۆیان بۆ وڵامدانەوەی پرسیاری بژمێرەکان بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت و دەرئەنجامی پرۆسەکەش بەشێوەیەکی دروست کۆتایی پێ بێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین