ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری بە هەمیشەیی كردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەركرد کوردستانی

نوچە نێت

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە (19-10-2024) مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی بە هەمیشەیی كردنی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست.

دوا بەدوای بڕیارەکانی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران تایبەت بە فەرمانبەرانی گرێبەست و ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنەکە ژمارە (140) لە 25ـی 9ـی 2024، ڕەزامەندیی لەسەر بە هەمیشەییکردنی تەواوی فەرامانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی کوردستان درا.

بە گوێرەی ناوەڕۆكی بڕیارە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا بە "بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەر میلاکی هەمیشەیی وەزارەت و لایەنەکانی نەبەستراو بە وەزارەت لە هەرێمی کوردستان."

هەروەها لە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیران "تێچووی دارایی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست بەگوێرەی ئەم بڕیارە، لەهەمان تەرخانکراوی ئێستایان دەبێت کە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵیدا پەسەندکراوە وەک تەرخانکراوی دارایی میلاکی فەرمانبەری گرێبەست."

هاوكات بە بڕیاری بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دا هاتووە، "لەكاتی بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەری گرێبەست، ئەو بڕوانامەیەی بۆ هەژمار دەكرێت كە لەڕێكەوتی دەستبەكاربوونی وەك فەرمانبەری گرێبەست بە فیعلی هەیبووە نەك ئەو بڕوانامەیەی پێی دامەزراوە یان لە دوای دەستبەكاربوونیەوە بەدەستی هێناوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین