سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی ڕووناکیی ڕاگەیاند کوردستانی

نوچە نێت

مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێم کوردستان لە گەڕەکى شادى هەولێر کارەباى (24) كاتژمێرى راگەیاند، ئاماژەى بەوەش کرد، ئەو پڕۆژەیە هەموو کوردستان دەگرێتەوە.

پێنجشەممە (2024/10/17)  مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەسەرکردنەوەى لە گەڕەکی شادی ڕوونیکردەوە، کە پێش سێ مانگ، وەک قۆناغێکی ئەزموونی بۆ ئەم پڕۆژەیە، (گەڕەکی شادی) هەڵبژێردرا، بۆ ئەوەی بزانین تا چەند پڕۆژەکە سەرکەوتوو دەبێت. ئەمڕۆ سەردانی چەند ماڵ و خاوەنکارم کرد و زۆر ڕازی بوون لەوەی کارەبای نیشتمانی 24 کاتژمێریيان بۆ دابینکراوە".

مەسرور بارزانى گوتیشی "جگە لە گەڕەکی شادی کە وەکوو یەکەم گەڕەکی هەولێر بۆ قۆناخی ئەزموونی پڕۆژەکە پێشنیار کرا، لە قۆناخی دووەم و جێبەجێکردنی سەرتاسەری پڕۆژەکەدا، لە بەیانیيەوە (گەڕەکی نازناز) و پاشانیش (گەڕەکی بەختیاری) دەچنە سەر کارەبای 24 کاتژمێری".

هەروەک سەرۆکى حکومەتى هەرێم جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئەم خزمەتگوزارییە بۆ هەموو ناوچە و شار و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت. ئێستاش چەند گەڕەکێک لە شاری سلێمانی و دهۆک دەستنیشان کراون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، بۆیە داوا لە دەسەڵاتی خۆجێی کراوە کە هاوکار بن و ڕێکارەکان بگرنەبەر بۆ ئەوەی ئەم پڕۆژەیە لەوێ و پاشان پارێزگای دهۆک و سەرجەم کوردستان جێبەجێ بکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین