وەزارەتى پێشمەرگە ڕوونکردنەوەیەکى لەبارەى هاوکاریی هاوپەیمانان بڵاوکردەوە
نوچەنێت
ڕۆژى چوارشەممە (7-8-2024) بەڕێوبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکانى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە لەبارەى دابەشکردنى هاوکاریى هێزەکانى هاوپەیمانان بەسەر پێشمەرگە ڕایگەیاند، "بە داخەوە ماوەیەکە بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە مەبەستی زیادکردنی بینەر و کۆمێنت و لایک، هەواڵ و زانیاری نادروست بڵاو دەکەنەوە، ئەمەش کێشەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دروست کردووە و وای کردووە بچنە بەردەم بانکەکان بەهۆی ئەو زانیارییە ناڕاستانەی بەشێک لە میدیاکان بڵاوی دەکەنەو."
دەقى روونکردنەوەى بەڕێوبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی):
بەڕێوبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) رایدەگەینێت: بە داخەوە ماوەیەکە بەشێک لە دەزگاکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە مەبەستی زیادکردنی بینەر و کۆمێنت و لایک، هەواڵ و زانیاری نادروست بڵاو دەکەنەوە، ئەمەش کێشەی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دروست کردووە و وای کردووە بچنە بەردەم بانکەکان بەهۆی ئەو زانیارییە ناڕاستانەی بەشێک لە میدیاکان بڵاوی دەکەنەوە، "داوا لە سەرجەم پێشمەرگە و ئەفسەران دەکەین بۆ هەر بابەتێک، کە پەیوەندی بە پێشمەرگەوە هەبێت پشت بە هەواڵ و زانیارییانە ببەستن، کە لە پەیجی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگەوە بڵاودەکرێنەوە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment