چەندین وڵات داوا دەکەن هاووڵاتیانیان لوبنان جێبهێڵن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

چەندین وڵاتی ئەندام لە ناتۆ لە نێویشیاندا ئەمەریکا داوایان کرد بە زووترین کات هاووڵاتیانیان لوبنان جێبهێڵن و گەشت بۆ ئەو وڵاتە نەکەن، ئەمڕۆ سەرجەم گەشتەکانى فڕۆکەخانەى ئەو وڵاتە وەستێندرا.

ڕۆژی دووشەممە (29/تەمووز/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، "بەهۆی زیادبوونی ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حزبوڵڵا لە لوبنان، ئێرلەندا، ئوسترالیا، وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ وەک ئەمەریکا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، بەلجیکا، هۆڵەندا و چەند وڵاتێکی تر داوایان کردووە دەستبەجێ هاونیشتیمانیانیان لوبنان جێبهێڵن و بیر لە گەشتکردن بۆ ئەو وڵاتە نەکەنەوە".

ئەم وڵاتانە داوایان کرد، "هیچ گەشتێک بۆ لوبنان لەلایەن هاووڵاتییانیانەوە ئەنجام نەدرێت، بەهۆی مەترسییەکانی ململانێی بەردەوامی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حزبوڵڵا".

لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس، "ناکۆکی هەیە لە نێوان سوپای ئیسرائیل و چەکدارانی حزبوڵڵا. چەندین جار مووشەک و هاوەن ئاراستەی پێگەکانی ئیسرائیل کراوە لەلایەن چەکدارانی حزبوڵڵاوە، سوپای ئیسرائیلیش بەردەوام بەرپەرچی هێرشەکانی داوەتەوە". 

هەروەها کەمێک لەمەوبەر، سەرجەم گەشتەکانى فڕۆکەخانەى لوبنان وەستێنران، پێشبینى دەکرێت دۆخى ئەو وڵاتە بەرەو ئاڵۆزى زیاتر بڕوات.

وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر هێرشەکەی ڕۆژی شەممە (2024/7/27) لە بەرزاییەکانی جۆلان، "ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەکردنەوە لە حزبوڵڵا دەکات، چەکدارانی حزبووڵڵا ڕەتیدەکەنەوە ئەوان هێرشەکەیان ئەنجام دابێت، چەندین وڵات داوای ئاسایی کردنەوەی دۆخەکەیان کردووە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین