لە ئێستاوە ترەمپ بەڵێنێک بە ئۆکراینا دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

دۆناڵد ترەمپ بەڵێنی بە سەرۆکی ئۆکراینا و جیهان دا، ئاشتی بۆ جیهان بێنێت دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی تشرینی دووەم و دووبارە بوونەوەی بە سەرۆکی ئەمەریکا.

ڕۆژی هەینی (19/تەمووز/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بلاویکردەوە، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە نێوان دۆناڵد ترەمپ، کاندیدی کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، ترەمپ ڕایگەیاند، "دووپاتی دەکەمەوە دوای سەرکەوتنم کۆتایی بە جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا دەهێنم".

ترەمپ باسی لەوە کردووە، "سووپاسی پشتیوانی زیلینسکی دەکات بۆ پشتیوانی کردنی لە سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکاندا،پەیوەندییەکەیان زۆر باش بووە، زیلینسکی پیرۆزبایی لە کۆنگرەی نەتەوەیی کۆمارییەکان کردووە، ڕووداوی تەقەکردن لە ترەمپی ئیدانە کردووە، 

لە بەرانبەردا سەرۆکی ئۆکراینا گوتی، "لەگەڵ سەرۆک ترەمپ ڕێککەوتووین لە لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا گفتوگۆ لەسەر ئەو هەنگاوانە بکەین کە دەبنە هۆی بەردەوامی ئاشتی و دادپەروەری. ئۆکرانیا هەمیشە سوپاسگوزاری ئەمریکا دەبێت بۆ یارمەتیدانی لە بەهێزکردنی تواناکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕووسیا".

ئەگەرچی سەرۆکی ئۆکراینا هیوای زۆری هەیە بە کۆتایی هێنانی جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا پاش سەرکەوتنی ترەمپ، بەڵام چەندین جار ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا دووپاتی ئەوەی کردووەتەوە، "ئەگەر خۆمان نەمانەوێت کۆتایی بە جەنگ بهێنن، هیچ کەسێک ناتوانێت پاڵمان پێوە بنێت بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین