فشارەکان بۆ وازهێنانی بایدن لە هەڵبژاردنەکان زیاتر دەبن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە نزیکەی دوو لەسەر سێی دیموکراتەکان لە سەرانسەری ئەمەریکا دەیانەوێت بایدن لە پێشبڕکێی هەڵبژاردنەکان بکشێتەوە و ڕێگە بە کاندیدێکی تر بدات خۆی کاندید بکات

ڕۆژی شەممە (20/تەمووز/2024) ماڵپەڕی (ئارتی) بلاویکردەوە، "دیموکراتەکانی ئەمەریکا فشاریان لهسەر بایدن زیاد کردووه بۆ وازهێنان له هه ڵبژاردن، تەنانەت خێزانەکەشی دەیانەوێت گفتوگۆ لەسەر پرسی کشانەوەی بکەن".

بە گوێرەی میدیاکانی ئەم وڵاتە، "بەلایەنی کەمەوە (13) دیموکراتی دیکە لە کۆنگرێسی ئەمەریکا چوونە پاڵ ئەو دەنگانەی داوا لە سەرۆک جۆ بایدن دەکەن واز لە پێشبڕکێی کاندیدی پارتەکە بهێنێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەم وڵاتە کە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی داوا لە بایدن دەکەن ئەم هەنگاوە بهاوێژێت گەیشتە (35) کەس".

پێشتر هەریەکە لە دیموکراتە کاریگەرەکانی، "وەک باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، چەک شومەر، سەرۆکی زۆرینەی ئەنجوومەنی پیران و نانسی پیلۆسی، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەران نیگەرانییان دەربڕی سەبارەت بە ئەگەری دووبارە هەڵبژاردنەوەی بایدن دوای دیبەتەکەی لە بەرامبەر ترەمپدا".

ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بووەتە باسی سەرەکی میدیاکان، بە تایبەت دوای تەقەکردن لە ترەمپ لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان لە پێنسیلڤانیا، سەرکەوتنی ترەمپ و دووبارە بوونەوەی بە سەرۆکی ئەمەریکا پێشبینییەکی چاوەڕوانکراوە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین