سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى پیرۆزبایى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى جەژنى قوربان پەیامێکى بڵاوکردەوە لە پەیامەکەى پیرۆزبایى لە موسڵمانان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.

ئەمڕۆ شەممە (15/ حوزەیران/ 2024) سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى پیرۆبایى بڵاوکردەوە، لە بەشێکى پەیامەکەى دەڵێت، “له‌م بۆنه‌يه‌دا با چه‌مك و ماناكانى جه‌ژن له‌ گه‌ردنئازادى و لێبوردن و پێكهاتنه‌وه‌، له‌ ژيانى ڕۆژانه‌ و په‌يوه‌ندييه‌كانماندا تازه‌ بكه‌ينه‌وه‌ و لاپه‌ڕه‌ى نوێ له‌ ڕێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ يه‌كتردا بكه‌ينه‌وه‌.”

دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:

 جه‌ژنى قوربان به‌ گه‌رمى له‌ هاووڵاتيانى خۆشه‌ويستى كوردستان و ته‌واوى موسڵمانان له‌ عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م. هيوادارم جه‌ژنى خێر و كامه‌رانى بێت و بۆ هه‌موو لايه‌ك ئارامى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت، هيواى سه‌لامه‌تى و پشوويه‌كى خۆش بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.

له‌م بۆنه‌يه‌دا با چه‌مك و ماناكانى جه‌ژن له‌ گه‌ردنئازادى و لێبوردن و پێكهاتنه‌وه‌، له‌ ژيانى ڕۆژانه‌ و په‌يوه‌ندييه‌كانماندا تازه‌ بكه‌ينه‌وه‌ و لاپه‌ڕه‌ى نوێ له‌ ڕێز و خۆشه‌ويستى و نيازپاكى و گيانى هاريكارى له‌گه‌ڵ يه‌كتردا بكه‌ينه‌وه‌.

يه‌زدانى مه‌زن وڵات و گه‌له‌كه‌مان بپارێزێت. جه‌ژنى هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2024/6/15

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین