سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران كرد کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە دیدارێکدا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لەگەڵ کۆمارى ئیسلامیى ئێران کرد، لەو دیدارە باقرى سوپاسى وڵاتەکەى گەیاندە سەرۆکى هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ هەینى (14/حوەزیران/2024) سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە سەرپەرشتیارى وەزارەتى دەرەوەى ئێران کرد، لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانى ئێران لەگەڵ عێراق و هەرێمى کوردستان کرد.

 لەو کۆبوونەوە، عەلى باقرى، سوپاس و پێزانينى كۆمارى ئيسلاميى ئيرانى بۆ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌ كه‌ ئاسانكارى پێشكه‌ش به‌ زياره‌تكارانى ئێرانى ده‌كات كاتێك له‌ ده‌وازه‌ سنوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ سه‌ردانى مه‌زار و شوێنه‌ پيرۆزه‌ ئايينييه‌كان له‌ باشوورى عێراق ده‌كه‌ن.

لاى خۆيه‌وه‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سوپاسى يارمه‌تى و پشتگيريى ئێرانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختى له هه‌بوونى په‌يوه‌ندييه‌كى باشى نێوانيان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئێرانى به‌ وڵات و دراوسێيه‌كى گرنگ له‌ قه‌ڵه‌م دا. له‌مباره‌يه‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌ په‌يوه‌نديى له‌مێژينه‌يان كرد.

دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان، ئاماده‌ی بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین