سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كۆنسوڵى گشتیى نوێى توركیا كرد کوردستانی

نوچەنێت

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (13/حوزەیران/2024) سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئه‌رمان تۆپچو كۆنسوڵى گشتیى نوێى توركیا له‌ هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان و پیرۆزبایى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كۆنسوڵى نوێى وڵاته‌كه‌ى، هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه‌.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لاى خۆیه‌وه‌ كۆنسوڵى گشتیى توركیا "له‌ هه‌رێمى كوردستان، خۆشحاڵیى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى نیشاندا و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ توركیا به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت، هه‌روه‌ها هیواى خواست له‌ میانى ئه‌ركه‌كه‌یدا بتوانێت بره‌وى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا بدات."

هەروەها دەشڵێت، "دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین