پارتی برایانی ئیتاڵیا سەرکەوتنێکی بەرچاویان تۆمار کرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

پارتی برایانی ئیتاڵیا توانی سەرکەوتنێکی بەرچاوی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا تۆمار بکات، دواى ئەوەى دەنگێکى زۆر بەدەست بێهێنێت و ژمارەى دەنگەکانى چوار ئەوەندەى هەڵبژاردنى (2019) زیاتر بکات.

ڕۆژی دووشەممە (10/حوزەیران/2024) ئاژانسی (رۆیتەرز) بلاویکردەوە، بە گوێرەی ئامارە بلاوکراوەکان، "پارتی برایانی ئیتاڵیا (%28.8) ی دەنگەکانی بەدەستهێناوە و ئەگەر بەراورد بکرێت بە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا لە (2019) ژمارەی دەنگەکانی نزیکەی چوار ئەوەندە زیاتر بوون".

جۆرجینا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا و سەرکردەی پارتی برایان ڕایگەیاند، "شانازی دەکەم کە ئیتاڵیا خۆی بۆ کۆمەڵەی حەوت پێشکەش بە ئەوروپا دەکات بە بەهێزترین حکومەتی هەمووان. ئەمە شتێکە کە لە ڕابردوودا ڕووی نەداوە، بەڵام ئەمڕۆ ڕوودەدات. ئەنجامەکان دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەمووان و بەیەکەوە توانیومانە گەشە بکەین".

میلۆنی سەرکردەی ڕاستڕۆی ئیتالیایە و یەکەم سەرۆک وەزیرانی ژنە لە مێژووی ئیتاڵیا، سەرکردەی پارتی برایانە، لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئیتاڵیا لە کۆی (400) کورسیی پەرلەمانی، باڵی راستڕۆکان (237) کورسی هەیە؛ لەو کورسیانە (114) یان لە دەستی پارتی برایان دایە، هەروەها لە کۆی (206) کورسیی ئەنجوومەنی پیران، باڵی راستڕۆکان (112) کورسیان هەیە.

ئەنجمەکانی دەنگدانی پەرلەمانی یەکێتیی ئەوروپا ئەوە دەردەخات کە هاوپەیمانێتی دەسەڵاتداری میلۆنی پشتیوانییەکانی بۆ زیاتر لە (47٪) بەرزبووەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین