سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پەیامێک ئاراستەى کۆمەڵى دادگەرى کوردستان ده‌کات کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە ساڵیادى دامەزراندنى کۆمەڵى دادگەرى کوردستان پیرۆزبایى لە سەرۆک و ئەندامانى ئەو حزبە دەکات.

ئەمڕۆ هەینى (31/ئايار/2024) سەرۆکى هەریمى کوردستان لە ساڵیادى دامەزراندنى کۆمەڵى دادگەرى پەیامێکى بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەى دەڵێت، " له‌م یاده‌دا جه‌خت له‌ گرنگیی ڕۆڵی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان له‌پێناو یه‌کڕیزی و ته‌بایی و کاری پێکه‌وه‌یی له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کاندا ده‌که‌مه‌وه‌."

 

دەقى پەیامى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ کۆمەڵى دادگەریی:

له‌ یادی دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستاندا، پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆکی کۆمه‌ڵ و ته‌واوی سه‌رکردایه‌تی و ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌ری کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان ده‌که‌م، هیوای سه‌رکه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.

له‌م یاده‌دا جه‌خت له‌ گرنگیی ڕۆڵی هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان له‌پێناو یه‌کڕیزی و ته‌بایی و کاری پێکه‌وه‌یی له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌کاندا ده‌که‌مه‌وه‌ و له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌یی و ڕۆڵی به‌ڕێز مامۆستا عه‌لی باپیر و کۆمه‌ڵ به‌رز ده‌نرخێنم.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

2024/5/31

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین