کۆبوونەوەکانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەغدا دەستیپێکرد کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکى هەرێمى کوردستان گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سه‌رۆكى دادگه‌ى‌ باڵا و سه‌رۆكى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریى عێراق چەند پرسێکى پەیوەست بە هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکات.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (14/ئایار/2024) نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا لەگەڵ دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د عه‌ببوود، سه‌رۆكى دادگه‌ى باڵاى فیدراڵى كرد. 

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، له‌ کۆبوونەوەکەدا ده‌رباره‌ى "ده‌ستوور و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانى وڵات، بیروڕایان گۆڕییه‌وه و تیشكیان خسته‌ سه‌ر چه‌ند پرسێك ده‌رباره‌ى دۆخى گشتیى عێراق‌."

هەر ئەمڕۆ سەرۆکى هەرێمى کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریى عێراق کۆبووەوە، فایه‌ق زێدان "ستایشى هه‌وڵه‌كان و ڕۆڵى به‌ڕێزى له‌ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵاتدا" كرد.

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا، "باس له‌ سه‌ردانى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ تاران و دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئیسلامیى ئێران كرا، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان"، تاوتوێ كرد.‌

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین