ناوەرۆکى کۆبوونەوەى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمارى عێراق بڵاوکرایەوە کوردستانی

نوچەنێت

ئێوارەی ئەمڕۆ شه‌ممه (11/ئایار/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە هەولێر لەگەڵ بەڕێز د. لەتیف جەمال ڕەشید سه‌ركۆمارى عێراقى فیدراڵ کۆبووەوە و هەردوولا جەختیان لە چارەسەرکردنى کێشەکانى هەولێر-بەغدا کردەوە.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا کە جێگرانى سه‌رۆك و ژمارەیەك لە وەزیر و به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان ئامادە بوون، "بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكه‌ تاوتوێ کران و جەخت لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری و به‌رده‌وامى هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا كرایه‌وه‌."

سەرۆک کۆمارى عێراق ئاماژەی بەوە کرد، کە هاوکار دەبێت "لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، هه‌روه‌ها کار دەکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ حکوومەتی عێراق."

هەروەها سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی "بە گرنگیى هەوڵه‌کان بۆ پاراستنى ئارامی و سه‌قامگیرى و تێپەڕاندنی کێشە و گرفتەکانی هه‌ولێر ـ به‌غدا كرد، هه‌روه‌ها پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى دوایین سەردانی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران و پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێراندا خسته‌ ڕوو."

په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیهان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین