سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى گشتيى سوپاى پاسداران كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت

ئەمڕۆ سێشەممە (حەوتى ئایار/2024) کەمێک پێش سەرۆک نێچیرڤان، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له‌ چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران، لەگەڵ جه‌نه‌راڵ حسێن سه‌لامى، فه‌رمانده‌ى گشتیى سوپاى پاسدارانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێرانیان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئه‌منیدا" تاوتوێ كرد.

هەروەها هه‌ردوولا جه‌ختیان "له‌ گرنگیى پته‌وكردنى زیاترى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى كۆمارى ئیسلامیى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌ بۆ پاراستنى ئاسایش و ئارامیى سنووره‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ هه‌رلایه‌كه‌وه‌ بێت."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتیى سوپاى پاسداران باسیان "كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى شه‌ڕ و پێكدادانیان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌كه‌" كردوو. هاوکات  هه‌ردوولا هاواڕ بوون "له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌بێ هه‌مووان له‌پێناو پاراستنى سه‌قامگیریدا كار بكه‌ن و ڕێگه‌ نه‌درێت ئاڵۆزییه‌كان زیاتر ته‌شه‌نه‌ بكه‌ن."

ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، "هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى ئه‌منى و سه‌ربازیى هه‌ولێر ـ به‌غدا، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، لایه‌نێكى" دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین