سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران په‌یوه‌ندییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى سەردانەکەى بۆ تاران لەگەڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران دۆخى سیاسى عێراق و هەرێمى کوردستانیان تاوتوێ کرد.

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (شەشى ئایار/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و شاندى یاوه‌رى، له‌ تاران له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامیى ئێراندا، تاوتوێ كرد.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەڵێت، هه‌ردوولا جه‌ختیان "له‌ بایه‌خ و گرنگیى بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كان بۆ هه‌ردوو وڵات كرده‌وه‌ و باسیان له‌ زه‌مینه‌ و ده‌رفه‌ته‌كانى زیادكردنى جووڵه‌ و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و چالاكییه‌ ئابوورییه‌كان و كار و پرۆژه‌كانى كه‌رتى تایبه‌تى ئێرانى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد."

ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، له‌ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تیشكیان خسته‌ سه‌ر دۆخى سیاسى و گشتیى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ و داكۆكییان له‌ پاراستنى سه‌قامگیرى كرده‌وه‌.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین