نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە تاران: سەردانى سەرۆکى هەرێم بۆ ئێران گرنگیەکى تایبەتى هەیە
نوچە نێت
ئهمڕۆ يهكشهممه (پێنجى ئایارى 2024) نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە رووداوی راگەیاند، ''سەردانەکەی کاک نێچیرڤان بارزانى گرنگترین سەردانە لە مێژووی پەیوەندییە لەمێژینەکانی دوو وڵات."
سەبارەت بە دیدارەکان نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ئاماژە بەوە دەکات، بابەتی سەرەکیی دیدارەکانی سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی ئێران، جەختکردنەوە لە دۆستایەتی و هاوپەیمانیی ستراتیژیی نێوانیانە ''ئێران کورد لە عێراق بە هاوپەیمانی ستراتیژیی خۆی دەزانێت.''
نازم دەباغ لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، ''ئاسان نییە لە دۆخی سیاسی، مێژوویی و جوگرافیی ئێستای ناوچەکە، ئێران دەستبەرداری هەرێمی کوردستان بێت، یان هەرێمی کوردستان دەستبەرداری ئێران بێت، بەڵام پێویستە لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، یەک گوتاری هاوبەشیان هەبێت.''
سەبارەت بە هەڵوێستى ئێران ئەو بەرپرسەى حکومەتى هەرێم دەڵێت، لە ساڵانی رابردوودا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بەرزی و نزمیی زۆری بەخۆیەوە بینیوە، هەستم بەوە کردووە هەمیشە ئامادەیی هەبووە بۆ لێکنزیکبوونەوە و چارەسەری گرفتەکانی نێوانیان. گرنگە هەردوو لا ئەم سیاسەتە لەبەرچاو بگرن و بە دوای دۆزینەوەی چارەسەردا بگەڕێن.
دەربارەى ئاڵاى کوردستان دەباغ باسى لەوە کرد، ئەم جارە ئاڵای هەرێمی کوردستان وێڕای ئاڵای وڵاتانی دیکە لە تاران هەڵکراوە، هەڵکرانی ئاڵا، نیشاندەری سیاسەتی ئەو وڵاتەیە کە چۆن دەڕوانێتە کێشەکان و کورد، بەڵام من ئومێد دەکەم هەر ئاڵا هەڵکردن نەبێت، بەڵکو بە کردەوە جێگە و پێگەی خۆمان لە نێو وڵاتاندا نیشان بدەین.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment