سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى تاران ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت

ئەمڕۆ سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە یاوەرى شاندێکى باڵا دەگاتە تاران و لەگەڵ به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئیسلامیى ئێران كۆده‌بێته‌وه‌.

ئەمڕۆ یەکشەممە (5-5-2024) سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ بانگهێشتێكى فه‌رمیى كۆمارى ئیسلامیى ئێران و به‌ یاوه‌ریى شاندێك كه‌ له‌ به‌ڕێزان جێگرانى سه‌رۆك و وه‌زیری ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان پێكدێت، سه‌ردانى تاران ده‌كات.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، له‌ میانى سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى "له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى كۆمارى ئیسلامیى ئێران كۆده‌بێته‌وه‌ و ده‌رباره‌ى بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاریكاریى هاوبه‌شى نێوانیان، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، گفتوگۆ ده‌كه‌ن."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین