سەرۆک نێچیرڤان بارزانى ئەمڕۆ سەردانى بەغدا دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ تاوتوێکردنى یەکلاییکردنەوەى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق، پرسى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم و چەند پرسێکى دیکە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عێراق و چوارچێوەى هاوئاهەنگى و هاوپەیمانى بەڕێوەبردنى دەوڵەت کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (27/نیسان/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات و لەگەڵ لایەنێکى سیاسى کۆدەبێتەوە.

ئەبو میساق مەسارى، ئەندامى مەکتەبی سیاسیى رێکخراوى بەدر بە رووداوى ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات، لەگەڵ هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى شیعە و هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت کۆدەبێتەوە.

بەپێى زانیارییەکان سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ بەرپرسانى عێراق، پرسى یەکلاییکردنەوەى پۆستى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق، ته‌وتینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وت لەگەڵ تاوتوێ ده‌كات.

لەبارەى سەردانەکەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا رەحیم عەبودی، سەرکردە لە رەوتی حیکمە دەڵێت، هەرچەند ئەم ئامادەبوونانەى زیاتر بێت، زۆر شت بەهێز دەکات لەوانە پەیوەندییەکان، جاران پەیوەندییەکان لەنێوان هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی نیمچە پچڕاو بوو تەنانەت لەنێوان چوارچێوە و پارتی دیموکراتی کوردستان. هەموو ئەمانە گۆڕدران بەشێوەیەکی جیاواز هۆکارەکەیشی ئامادەبونی بەڕێز نێچیرڤان بارزانییە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین