ئایدن مەعرووف: سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی کۆتای پێکهاتەکان کوردستانی

نوچەنێت

وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، سەرۆکى هەرێمی کوردستان و یونامی لە هەوڵى بەردەوام دان بۆ ئەوەی کورسی کۆتای پێکهاتەکان بە ڕەزامەندى هەموو لایەک بگەڕێننەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (25/نیسان/2024) ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانیی عێراق بە رووداوی راگەیاند، ئێستا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە جیدی لەسەر هێڵە بۆ ئەوەی بە رەزامەندی هەموو لایەک کورسی کۆتاکان بگەڕێتەوە.

ئایدن مەعروف زیاتر روونیدەکاتەوە و دەڵێت، بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق بۆ نەهێشتنی کورسیی کۆتای پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان ستەمێکى گەورەیە.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانیی عێراق ئاماژەى بەوە دەکات، هەروەها نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش کار بۆ گەڕانەوەى ئەو مافەى پێکهاتەکان دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین