سەرکردایەتیى یەکێتی کۆدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت

سەرکردایەتیى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆ تاوتوێکردنى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە. سەرۆکى یەکێتى دەڵێت، لەگەڵ ئەوەیەن هەڵبژاردن لەکاتى خۆیدا ئەنجام بدرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (18/نیسان/2024) وا بڕیارە ئەمڕۆ سەرکردایەتیى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئامادەکارییەکانى هەڵبژاردن و بەشداریکردنى ئەو حیزبە لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان.

بەپێى زانیارییەکان هەروەها سەرکردایەتیى یەکێتى ئەمڕۆ چەند بابەتێکى ناوخۆیی پەیوەست بە حیزبەکەى گفتوگۆى لەبارەوە دەکەن.

هاوکات دوێنێ سەرۆک بارزانى لەگەڵ باڵیۆزى یەکێتیى ئەوروپا لە عێراق کۆبووەوە و ڕایگەیاند، "پارتی هەمیشە لەگەڵ هەڵبژاردن بووە و ئێستاش پارتی داوا دەكات بە زووترین كات ئەو سەرنج و بابەتە تەكنیكیانەی كە ڕێگرن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی تەندروست چارەسەر بكرێن و هەروەها سیغەیەكی گونجاویش بۆ بەشداریی پێكهاتەكان و پێشێلنەبوونی مافەكانیان بدۆزرێتەوە" بۆ ئەوەی دەرئەنجامی "هەڵبژاردنەكان دەرخەری دەنگی خەڵك و ئیرادەی ڕاستەقینەی گەلی كوردستان بێت."

دوێنێ بافڵ تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتى لە دیدارى سلێمانى ڕایگەیاند، ئێمە لەگەڵ ئەوەیەن هەڵبژاردن لەو وادەیە ئەنجام بدرێت، کە لەلایەن سەرۆکى هەرێمى کوردستانەوە دیاریکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین