کۆتایی ئەم مانگە حاجییانى کورد بەرەو سعوودیە بەڕێدەکەون کوردستانی

نوچەنێت

لە کۆتایی ئەم مانگە حاجییانى هەرێمى کوردستان بۆ سعودیە بەڕێدەکەون. وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان دەڵێت، ژمارەى حاجییانى کورد زیاتر لە سێ هەزار حاجى دەبێت.

ڕۆژى چوارشەممە (یەکى ئایار/2024) کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، لە کۆتایی ئەم مانگە، کاروانی یەکەمى حاجییانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان (500) کەسە لە ڕێگەی وشکانییەوە بەرەو سعوودییە بەڕێ دەکەوێت.

کاروان ستوونى ئاماژەى بەوەشکرد، ڕۆژی چوارشەممە (29-05-2024)، یەکەم کاروانی حاجییان کە ژمارەیان سێ هەزار و (185) کەسە لە ڕێگەی ئاسمانییەوە دەچێتە سعوودییە، هەروەها تاوەکو (5-6-2024) هەمووان بگەنە ئەو وڵاتە.

سەبارەت بە شوێنى حاجییانى کورد، وتەبێژى ، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، شوێنی نیشتەجێبوون، خواردن، هاتووچۆ و چاودێریی تەندروستیی بەردەوام و پێشکەشکردنی رێنمایی ئایینی بۆ حاجییانی هەرێمی کوردستان دابین کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین