سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لەبارەى ئەنجامدانى هەڵبژاردن ڕایگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە
نوچەنێت
دواى سەردانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان، ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانى عێراق لەگەڵ کۆمسیۆنى عێراقى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند، دەبێت هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بە سازانى سیاسى و بە بەشداریی پێکهاتەکان ئەنجام بدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە (30/نیسان/2024) سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەکات، دوابەدوای سەردانی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بۆ بەغدا، ئەمڕۆ محمەد شیاع سوودانى سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن کۆبۆوە و رایگەیاند، "دەبێت هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان لە سایەی سازانی سیاسی و بە بەشداری هەموو پێکهاتەکان و بە رەچاوکردنی پرنسیپی عەدالەت و یەکسانی بەڕێوە بچێت."
ڕۆژى (27-4-2024) سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغداى کرد و بۆ ماوەى سێ ڕۆژ لەسەر یەک زنجیرەی کۆبوونەوەکانی بەردەوامن؛ پرسی سەرەکیش لە کۆبوونەوەکان مسۆگەرکردنی بودجە و مووچە، هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان و یەکلاییکردنەوەى دیاریکردنى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment