ئەمەریکا هانى لایەنەکانى کوردستان بۆ هەڵبژاردن دەدات
نوچە نێت
شەوى سێشەممە (30/نیسان/ 2024) جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵوێستی ئەمریکا بە رووداوی رایگەیاند، "ئەوەی ئێمە تێیگەیشتووین ئەوەیە کە سەرۆک [نێچیرڤان] بارزانی و دەسەڵاتدارانی دیکە، بە شێوەیەکی چالاکانە بیر لە هەنگاوی داهاتوویان دەکەنەوە. با ئەو پڕۆسەیە لەسەر رێچکەی خۆی بڕوات پێش ئەوەی قسەی لەسەر بکەین."
دەبارەى ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە (10)ی حوزەیرانی ئەم ساڵ دیاریکراوە، ڤێدانت پاتێل ئاماژە بەوە دەکات، ئەوە ئەرکی ئێمە نییە بڕیاری لەسەر بدەین. ئێمە هانی لایەنەکان دەدەین کاتی هەڵبژاردنەکان دیاری بکەن و لە کەشێکی ئازاد، دادپەروەرانە و متمانەپێکراودا هەڵبژاردنەکان بەڕێوەبچن. جگە لەوە، تێگەیشتنی ئێمە ئەوەیە کە سەرۆک بارزانی و لایەنەکانی دیکە لەگفتوگۆدان لەبارەی هەنگاوەکانی داهاتوویان.
ئەم گوتەیە لە کاتێکدایە، رۆژی 10ی حوزەیران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان رەتی دەکاتەوە بەم شێوازەی ئێستا بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا بکات.
پێشتر دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکى هەرێم لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، گرنگە بە گوێرەی دەستوور و یاسا بەرکارەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، دەرفەتی یەکسان بۆ هەموو پارت و لایەنەکان بۆ هەڵبژاردن هەبێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment