کەشناسى هەرێم: ئەمڕۆ لە زۆربەى کاتەکان تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت کوردستانی

نوچەنێت

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانى (48) کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و ڕادەگەیێنێت، ئەمڕۆ تاوە باران و هەورە بروسکە دەبێت و سبەى بارانى بە لێزمە دەبارێت.

کەشناشى هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان "لە زۆربەى کاتەکان هەورى تەواو دەبێت، لەگەڵ تاوە باران و هەورە بروسکە کە لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ کاریگەری بەهێز دەبێت بۆ لێزمە باران لەزۆربەی ناوچەکان ."

سەبارەت کەشوهەواى سبەى هەینى ئاماژە بەوە دەکات، "ئاسمان هەورى تەواو دەبێت بارینی لێزمە باران و بروسکەی ناوبەناو بەردەوامی دەبێ لە سەرتاسەری هەرێم ."

هەروەها کەشناسى هەرێم پێشبینى دەکات بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی سبەى هەینى بەمشێوەیە بێت:

هەولێر : 21

سلێمانی : 20

دهۆک : 20

زاخۆ : 21

هەڵەبجە : 19

کەرکوک : 21

سۆران : 20 

حاجی ئۆمەران : 16

گەرمیان : 24

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین