هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى و كاربه‌ده‌ستانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (30/نیسان/2024) له‌ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش به‌ سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌ سه‌رۆكایه‌تى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌، به‌ڕێوه‌ چوو.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "دوایین هه‌نگاو و ڕێكاره‌كانى پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و ڕێكخستن و یه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ خرانه‌ ڕوو و هه‌ڵساندنیان بۆ كرا، هه‌روه‌ها تیشك خرایه‌ سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونه‌كانى پرۆسه‌كه‌ و ده‌رباره‌ى كێشه‌ و گرفته‌كانى به‌رده‌مى و چۆنیه‌تیى چاره‌سه‌ركردنیان، بیروڕایان گۆرییه‌وه‌."

ڕاگەیێندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، "هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى داكۆكییان له‌ پێویستى و گرنگیى به‌رده‌وامى و سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌ كرده‌وه‌، بۆ ئه‌م‌ مه‌به‌سته‌ش هه‌موو هاوكارى و پشتگیرییه‌كان ده‌ربڕى. لاى خۆیانه‌وه‌ كاربه‌ده‌ستانى هه‌رێمى كوردستان دووپاتیان كرده‌وه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌موو هه‌وڵێكى پێویست ده‌درێت بۆ نه‌هێشتنى گرفت و كێشه‌كانى به‌رده‌مى."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین