کەشناسى هەرێم:  تاوە باران و هەورە بروسکە بەڕێوەیە کوردستانی

نوچەنێت

ئەمڕۆ دووشەممە (29-4-2024) بەڕێوەبەرایەتی کەشناسى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، "لەگەڵ بوونی کەمێک تۆز و خۆڵ، لەکاتەکانی شەودا نمە باران لەناوچە جیاجیاکان دەبارێت وە لەناوچە شاخاوییەکان رێژەکەی زیاتر دەبێت."

لەبارەى سبەى سێشەممە کەشناسى ئاماژە بەوە دەکات، "ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆرێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێکی کەم لەناوچەکانی باشووری هەرێم. لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تاوە باران و بروسکە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی هەرێم دەگرێتەوە پاشان زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە بەشێوەی پچرپچر، شایانی باسە لەکاتەکانی شەودا کاریگەری لاواز دەبێت بەڵام به هۆی ناجێگیری بەرگە هەوای ناوچەکە بۆ رۆژانی تر دابارینی ناو بەناو بەردەوامی دەبێت."

هەروەها کەشناسى پێشبینى دەکات سبەى بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 32 

سلێمانی: 30

دهۆک: 32

زاخۆ : 32

هەڵەبجە: 31

کەرکووک: 33

سۆران: 28 

حاجی ئۆمەران: 20

گەرمیان: 35

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین