سەرۆک نێچیرڤان بارزانى هەڵوێستى لەبارەى سەردانەکەى سوودانى بۆ ئەمەریکا ڕاگەیاند
نوچەنێت
سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى لەبارەى سەردانى سوودانى بۆ ئەمەریکا بڵاوکردەوە و دەڵێت، پاڵپشتى ئەو سەردانییەى سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکەین.
ئەمڕۆ دووشەممە (15/نیسان/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس لەبارەى سەردانى محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ ئەمەریکا بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئێمە بەتەواوی پاڵپشتی لەو سەردانە دەکەین و دڵنیاین بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەکان لەوێ لەبەرچاو دەگیرێت.
سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى دیکەى پەیامەکەیدا ئاماژ بەوە دەکات، هیوادارین کۆبوونەوەکان ئەرێنی و سەرکەوتوو بن و ببنە هۆی گەشەسەندنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات.
ئەم پەیامەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەکاتێکدایە، محەمەد شیاع سوودانى بە سەرۆکایەتیى شاندێکى باڵاى عێراق ڕۆژى شەممە (12-4-2024 گەیشتە واشنتۆن و بڕیارە لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆک کۆمارى ئەمەریکا کۆبێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment