پاتریارکی کلدانە کاسۆلیکەکانی عێراق و جیهان گەڕایەوە بەغدا
نوچەنێت:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (11/نیسان/2024) بەپێى زانیارییەکانى ماڵپەڕى رووداو، دوێنێ چوارشەممە کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریارکی کلدانە کاسۆلیکەکانی عێراق گەڕایەوە بەغدا، لەلایەن راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق و پیاوانی ئایینی پێشوازی لێکرا.
گەڕانەوەى کاردیناڵ لویس ساکۆ بۆ بەغدا دواى نۆ مانگ جێهیشتنى ئەو شارە دێت، کاتێ رۆژی (13-07-2023) نووسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق مەرسوومى کۆمارى بۆ پاتریارکی کلدانە کاسۆلیکەکانی عێراق کشاندەوە و ڕایگەیاند، کشاندنەوەی مەرسوومی سەرۆکایەتی زیان بە پێگەی ئایینی یان یاسایی کاردیناڵ لویس ساکۆ ناگەیێنێت، چونکە لەلایەن قەداسەتی پاپا فرانسیس و کەنیسەی کاسۆلیکییەوە پلەی پاتریارکی کەنیسەی کلدانی عێراق و جیهانی پێدراوە.
هاوکات لەبەرامبەر کشانەوەى مەرسوومى کۆمارى، لەلایەن لەتیف رەشید سەرۆک کۆمارى عێراق، کاردیناڵ لویس ساکۆ بەغداى جێهێشت و هاتە هەولێر. خالید جەمال ئەلبێرت، بەڕێوەبەری کاروباری کریستیانەکان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بوونی ئەو لە بەغدا بێت یان هەولێر بۆ کریستیانەکان، ئێمە پێمانخۆشە لە هەرێمی کوردستان بێت، بەڵام ناکرێت کورسییەکەی لەبەغدا بێت و خۆشی لێرە بێت، باشترە یان کورسییەکەی بهێنێتەوە هەولێر یان خۆی بگەڕێتەوە بۆ بەغدا.
هەروەها ڕۆژى (25-7-2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریارکی کلدانە کاسۆلیکەکانی عێراق و ڕایگەیاند، "پێكهوهژیان و یهكترقبووڵكردن، بڕوا و پرهنسیپه و جوانیى عێراق لهوهدایه نیشتمانى ههموو پێكهاتهكان بێت و تیایدا مافى ههمووان پارێزراو بێت."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment