سیسى بۆ سێیەم جار وەک سەرۆک هەڵبژێردرایەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

بڕیارە بەیانی عەبدولفەتاح سیسی لە ڕێوڕەسمێکی تایبەت دا سوێندی یاسایی بخوات و بۆ سێیەم جار ببێتەوە بە سەرۆکی میسر.

ڕۆژی دووشەممە (یەک/نیسان/2024) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵ پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتیی میسر بەڕێوەچوو بڕیارە، "بەیانی سێشەممە (2/4/2024) عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر لە ڕێوڕەسمێکدا سوێندی یاسایی بخوات و بۆ جارێکی تر ببێتەوە بە سەرۆکی ئەو وڵاتە".

سەرچاوەیەکی ئەمنیی میسر ڕایگەیاند، "سەرۆکی میسر بەیانی دەگاتە باڵەخانە نوێیەکەی پەرلەمان و لەوێ کۆبوونەوەیەکی کورت لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و بەرپرسانی دیکەی ئەنجومەنی یاسادانان ئەنجام دەدات پێش مەڕاسیمەکە و دواتر ڕێوڕەسمى سوێندخواردن ئەنجام دەدرێت".

دوای کودەتاکەی (2013) بۆ یەکەم جار لە (2014) بۆ ماوەی چوار ساڵ عەبدولفەتاح سیسی وەک سەرۆکی میسر هەڵبژێردرا، دواتر دەستووری ئەم وڵاتە هەموار کرایەوە و ماوەی سەرۆکایەتیی سەرۆک بۆ شەش ساڵ درێژکرایەوە.

لە پرۆسەی هەڵبژاردنی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ دا سیسی بۆ شەش ساڵی تر هەڵبژێردرا، (%89.6) ی دەنگەکانی بەدەستهێنا، ماوەی خولی نوێی سیسی بە فەرمی لە (3) ی نیسان دەست پێدەکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین