وەزیرى دەرەوەى تورکیا پیرۆزبایى جەژنى نەورۆز لە سەرۆکى هەریم دەکات کوردستانی

نوچە نێت

هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى تورکیا بەبۆنەى هاتنى جەژنى نەورۆزەوە نامەیەکى پیرۆزبایى ئاراستەى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کردووە، كه‌ تيايدا هيواى ساڵێكى پڕ له‌ خۆشى و ئارامى و ته‌ندروستيى باش بۆ به‌ڕێزيان ده‌خوازێت.

ئەمڕۆ هەینى (22/ ئادار/ 2024) وەزیرى دەرەوەى تورکیا نامەیەکى پیرۆزبایى ئاراستەى سەرۆکى هەرێمى کوردستان کرد، لە بەشێکى ئەو نامەیە هاتووە، به‌ڕێز سه‌رۆك، دۆستى ئازيزم، له‌ ناخه‌وه‌ پيرۆزباييى جه‌ژنى نه‌ورۆزتان لێده‌كه‌م كه‌ سيمبولى خۆڕاگرى و ئاشتى و ژيانه‌وه‌ى سروشت و ساڵيكى نوێ و نه‌ريتێكى كۆنى هاوبه‌شمانه‌. 

هاکان فیدان لە بەشێکى دیکەى له‌ نامه‌كه‌یدا بۆ بسه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان،  هه‌روه‌ها هيواى خواستووه‌ هه‌ماهه‌نگى و هاوبه‌شيى نێوان هه‌ردوولا به‌هێزتر بێت له‌پێناو ئارامى و ئاشتى له‌ ناوچه‌كه‌دا

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین