سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەبۆنەى هاتنى مانگى رەمەزان پیرۆزبایى لە موسڵمانان دەکات کوردستانی

نوچه‌ نێت

بە بۆنەى هاتنى مانگى رەمەزانى پیرۆز سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە ئەو مانگە بکەین برەودان بە تەبایى و لێبوردەیى.

ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە (10/ئادار/2024) سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەیامەکەى پیرۆزبایى لە موسڵمانان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکات.

دەقى پەیامى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى بەبۆنەى مانگى رەمەزان:

به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى مانگى پيرۆزى ڕه‌مه‌زانه‌وه‌، به‌ گه‌رمى و له‌ دڵه‌وه‌ پيرۆزبايى له‌ ته‌واوى موسڵمانان له‌ كوردستان و عێراق و جيهان ده‌كه‌م، هيوادارم سه‌قامگيرى و ئاسووده‌يى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و بۆ هه‌مووان ببێته‌ مايه‌ى خێر و خۆشى و دڵئارامى.

با هاتنه‌وه‌ى ئه‌م مانگه‌ پيرۆزه‌ و وانه‌ و چه‌مك و واتاكانى، ده‌رفه‌ت و هانده‌رى هه‌موو لايه‌كمان بن بۆ بره‌ودان به‌ ته‌بايى و لێبورده‌يى و كاركردنى پێكه‌وه‌يى له‌پێناو خێر و چاكه‌ و به‌ها باڵاكانى مرۆڤ و ئاشتى و نيشتماندا.

خواى مه‌زن گه‌ل و وڵاتمان بپارێزێت و ڕۆژوو و خواپه‌رستيى هه‌مووان قبووڵ بكات.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2024/3/10

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین