سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باڵیۆزى ئازه‌ربایجان كرد
نوچەنێت:
پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (پێنجى ئادار/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ نه‌سیر مه‌مه‌دۆف، باڵیۆزى ئازه‌ربایجان له عێراق كۆبووه‌وه.
بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌شى ئازه‌ربایجان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له بواره جیاكاندا، "دوایین ڕێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تیى ئازه‌ربایجان له هه‌رێمى كوردستان، هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى گه‌شتى ڕاسته‌وخۆى ئاسمانیى له‌نێوان ئازه‌ربایجان و عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا"، تاوتوێ كران.
هەروەهاهه‌ردوولا دووپاتیان كرده‌وه كه "به بایه‌خ و گرنگییه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوانیان ده‌ڕوانن و باسیان له ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان بۆ كه‌رتى تایبه‌ت و كۆمپانیا ئازه‌رییه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاریكارى له بوارى كولتووریدا كرد."
هاوکات له دووه‌م ڕۆژى به‌رنامه‌یدا له كۆنفرانسى ئاساییشى میونشن له ئه‌ڵمانیا ڕۆژى شەممەى (17-2-2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئیلهام ئه‌لییێڤ سه‌ركۆمارى ئازه‌ربایجان كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەڵێت، باسیان له ڕێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتیى ئازه‌ربایجان له هه‌ولێر كرد كه هاوكار و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كان. هه‌روه‌ها سه‌رۆك ئه‌لییێڤ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى بۆ كۆنفرانسى داهاتووى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP29) بانگهێشت كرد كه بڕیاره ئه‌مساڵ له ئازه‌ربایجان ئه‌نجام بدرێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment