سەرۆکی ئەرمینیا گەیشتە هەولێر کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکی ئەرمینیا ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و پەیوەندییەکانى هەردوولا لە کۆبوونە هاوبەشەکاندا تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (29/شوبات/2024) ڤاهگن خاچاتوریان سەرۆکى ئەرمینیا لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێکرا.

سەرۆکى ئەرمینیا دوای سەردانی بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ئەمڕۆ گەیشتە هەولێر، وا بڕیارە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی پەیوەندییەکانی هەردوولا، بەهێزکردنی پەیوەندیی ئابووری و وەبەرهێنان دەکەن.

جێگەى ئاماژە پێدانە هەرێمى کوردستان و ئەرمینیا لە چەندان بوار بەیەكەوە لە ئاستی پێوەندییەكی باشدان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین