باڵیۆزى کەنەدا بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: ئاستى نوێنه‌رایه‌تیى وڵاته‌كه‌مان له‌ هه‌رێمى كوردستان بەرزدەکەینەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە باڵیۆزى نوێى کەنەدا لە عێراق کرد و هیواى برەودانى زیاتر بە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و کەنەدا دەخوازێت.

ڕۆژى چوارشەممە (21/شوبات/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كاتى بونكا باڵیۆزى نوێى كه‌نه‌دا له‌ عێراق، وێڕاى به‌خێرهێنان و ده‌ربڕینى پشتیوانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، جه‌ختى له‌ "خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ كه‌نه‌دا كرده‌وه‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ داواى كرد ئاستى نوێنه‌رایه‌تیى كه‌نه‌دا له‌ هه‌رێمى كوردستان به‌زر بكرێته‌وه‌."

هاوكات لاى خۆیه‌وه‌ بونكا خۆشحاڵیى خۆى به‌ ده‌ستبه‌كاربوون و سه‌ردانى بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ "وڵاته‌كه‌ى به‌ بایه‌خ و گرنگییه‌وه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت. ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كار له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى نوێنه‌رایه‌تیى وڵاته‌كه‌یان له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن."

ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان هاتووە، 

گرنگیى سیستمى فیدراڵى، هه‌ڵبژاردنى هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین