سه‌رۆكى هەرێمى کوردستان له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە میونشن لەگەڵ شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا کۆبوونەوە و "په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان"، تاوتوێ دەکەن.

به‌یانیى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (18/شوبات/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ سێیه‌مین ڕۆژى كۆنفرانسى ئاساییشى میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ شاندێكى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌ندامى كۆنگرێس مایكل تێرنه‌ر، كۆبووه‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ناوەڕۆکى کۆبوونەوەکەى بڵاوکردەوە و دەڵێت، "په‌یوه‌ندییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و ڕه‌وشى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوایین پێشهاته‌كانى گفتوگۆى نێوانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان"، تاوتوێ كران.

هەروەها شاندەکەى کۆنگرێس "پشتگیریى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان" ده‌ربڕى و‌ ئه‌مه‌ریكا "به‌ بایه‌خێكى زۆره‌وه‌ وه‌ك هاوپه‌یمان و هاوبه‌شێكى گرنگى خۆى له‌ ناوچه‌كه‌ له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت."

هاوکات سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "سوپاسى پشتگیریى به‌رده‌وامى كۆنگرێسى ئه‌مه‌ریكاى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد."

ڕاگەیێندراوەکە دەشڵێت، "مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانى تیرۆر له‌ ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش"، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین