سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە میری قەتەر دەکات کوردستانی

نوچەنێت

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی بردنەوەی جامی نەتەوەکانی ئاسیا، پیرۆزبایی لە میری قەتەر و گەلی قەتەری دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە (12/ شوباتى/ 2024) سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بەو بۆنەوە  لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێكسـەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی تەمیم بن حەمەد ئەلسانی، میری قەتەر و گەلی قەتەری کرد و هیوای پێشکەوتنی بەردەوامی بۆ خۆی و گەلەکەی خواست.

سەرۆك نێچيرڤان بارزانى لە پەیامەکەیدا، دەڵێت "گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خاوەن شکۆ شێخ تەمیم بن حەمەد ئەلسانی و گەلی قەتەری برا دەکەم، بەبۆنەی بەدەستهێنانی نازناوی پاڵەوانێتی جامی ئاسیا، لەلایەن هەڵبژاردەی قەتەرەوە بۆ جاری دووەم".

 لە بەشێكى ديكەى پەيامەكەى سەرۆكى هەرێمى كوردستاندا هاتووە "ستایشی ئەو رێکخستن و ئامادەکارییە نایاب و جیاوازە دەکەم کە دەوڵەتی قەتەر بۆ سەرخستنی ئەم پاڵەوانێتییە کردوویەتی، هیوای پێشکەوتن و گەشانەوەی بەردەوام بۆ قەتەر و گەلەکەی دەخوازم. هەروەها پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەی ئوردنی برا دەکەم بۆ ئەو ئاستە نایابەی لە پاڵەوانێتییەکەدا پێشکێشی کرد".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین