سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان پێشوازى له كونسولى گشتیی كۆریا و سه‌رۆكى كۆیكا كرد
نوچەنێت:
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (شەشى شوبات/2024) سەرک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له سیونگچۆل لیم كونسولى گشتیى كۆریاى باشوور له هه‌رێمى كوردستان و كۆ هیسۆك سه‌رۆكى ڕێكخراوى كۆیكاى كۆرى كرد.
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوەکەدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا "بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى كۆریاى باشوور له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و كار و چالاكییه‌كانى ڕێكخراوى كۆیكا له هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران كه ساڵانێكى درێژه یارمه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و چه‌ندین پرۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى له ناوچه جیاكانی هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجام داوه."
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى "ستایشى هه‌رێمى كوردستانى بۆ په‌یوه‌ندى و دۆستایه‌تیى كۆریاى باشوور له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و به‌تایبه‌تى ئاماژه‌ى به‌و كار و چالاكییانه دا كه ڕێكخراوى كۆیكا له چه‌ندین كه‌رت و بوارى جیادا بۆ یارمه‌تیدانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌نجامیان ده‌دات، هه‌روه‌ها كار و خزمه‌تى تیمى سه‌ربازیى زه‌یتوونى كۆرى به‌بیر هێنایه‌وه كه بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر هاتنه هه‌رێمى كوردستان و په‌یوه‌ندیى هه‌ردوولایان پته‌و كرد."
هەروەها دەڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێرـ به‌غدا، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌ر‌ێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment