سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ كۆنسوڵى گشتیى یۆنان كرد کوردستانی

نوچەنێت:

ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ (31/کانوونى دووەم/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى لە نیكۆلاوس ستێریوولاس كۆنسوڵى گشتیى نوێى یۆنان له‌ هه‌رێمى كوردستان، هەروەها پیرۆزبایى لێكرد بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتیگرییه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات كرده‌وه‌.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان دەڵێت، لاى خۆیه‌وه‌ كۆنسوڵى گشتیى نوێى یۆنان له‌ هه‌رێمى كوردستان، "وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به‌ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسولى گشتیى وڵاته‌كه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى پشتگیریى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كرد و هیواى خواست بتوانێت بره‌و به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى وڵاته‌كه‌ى و هاریكاریى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بدات."

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "تاوتوێكردنى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى"، لایه‌نێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین