كۆشى سپى: وەڵامى گونجاوى ئێران دەدەينەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

كوژرانى سێ سەربازى ئەمەريكا لە بنكەيەكى ئەمەريكا لە سنوورى ئوردن ــ سووريا فشارەكانى لەسەر جۆ بايدن زيادكردووە، كە بەڵێنى داوە وەڵامى گونجاو بداتەوە، توێژەرێكى ئەمەريكيش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە ئەوەى لێى دەترساين روويدا.

ئەمڕۆ سێشەممە (30/ كانوونى دووەم/ 2023) ماڵپەڕى (عەرەبى لەندەنى) راپۆرتێكى بڵاوكردۆتەوە، كە تێيدا تيشك دەخاتە سەر بەربەستەكانى بەردەم وەڵامدانەوەى ئەمەريكا، لە بەشێكى ئەو راپۆرتە هاتووە، گوردن گراى، مامۆستا لە زانكۆى جۆرج واشنتن جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئێمە لەوە دەترساين ئێران بە هاوكێشەيەكى هەڵە كارێك بكات، هەڵەيەكى لەو جۆرەش پێويستى بە وەڵامى زۆر بەرز هەيە.

ئيدارەى سەرۆكى ئەمەريكاش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە وەڵامێكى گونجاو دەدەينەوە، بەڵام ئاڵنگەرى گەورەيەى بەردەمى بريتييە لە چۆنيەتى وەڵامدانەوەى بەبێ هەڵگيرسانى جەنگێكى ناوچەيى.

رۆژنامە باسى لەوە كردووە، تا ئێستا وەڵامى ئەمەريكا وەڵامێكى پلان بۆ داندراوە، بەشێوەيەكە لەسەر بنەماى هێرشكردن و لاوازكردنى مووشەكبارانكردن و هێرشى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى ئەو گرووپانە،

ئەليكس بليتاس لە ناوەندى ئەنجوومەنى ئەتڵەسى بۆ لێكۆڵينەوە پێى وايە، واشنتن لەبەردەم ئاڵنگەرييەكە كە بريتييە لەوەى چۆن وەڵامێكى پێويست بۆ رێگرى لە هەر هێرشێكى ديكەى نوێ بۆ سەر هێزەكانى بكات، بەبێ ئەوەى ببێتە هۆى هەڵگيرسانى جەنگێكى نوێ لەو ناوچەيە.

بەرپرسانى ئەمەريكش بەردەوام جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە نايانەوێت دۆخەكە ئاڵۆزتر بێت، تا ئێستاش هيوايان وايە ئەو دۆخەى بۆتە هۆى هەڕەشە كۆنتڕۆڵ بكەن.

لە لايەكى ديكەوە جۆن كێربى، گوتەبێژ بەناوى ئەنجوومەنى ئاسايشى نەتەوەيى رايگەياند، هەوڵى هەڵگيرسانى جەنگ لەگەڵ ئێران نادەين.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین