سەرۆکى هەرێم پێشوازى لە دەستپێکردنى گفتوگۆکانى نێوان حکومەتى عێراق و ئەمەریکا دەکات کوردستانی
سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیامێکدا پێشوازى لە رێککەوتنى حکومەتى عێراق و ئەمەریکا دەکات، بۆ دەستپێکردنەوەى گفتوگۆى نێوانیان

ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە (25/ كانوونى دووەم/ 2024) سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیایمى بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەى دەڵێت، “هه‌رێمی کوردستان پشتگیری له‌و ڕێککه‌وتنه‌ ده‌کات و هاوکار و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی وڵات."

دەقى پەیامى سەرۆکى هەرێمى کوردستان

پێشوازی له‌ ڕێککه‌وتنی حکوومه‌تی فیدراڵیی عێراق و حکوومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌که‌ین بۆ ده‌سپێکردنه‌وه‌ی کاره‌کانی کۆمیته‌ی باڵای سه‌ربازیی نێوانیان (HMC) و به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆکان ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندیی دووقۆڵی و داهاتووی هاریکاریی هاوبه‌ش له‌ بواره‌کانی سیاسی، ئابووری، کولتووری، ئه‌منی و سه‌ربازیدا.

هه‌رێمی کوردستان پشتگیری له‌و ڕێککه‌وتنه‌ ده‌کات و هاوکار و یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ پاراستنی ئارامی و ئاسایش و سه‌قامگیری و سه‌روه‌ریی وڵات و به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزله‌یه‌کگرتن و به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش.

نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

2024.1.25

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین