سەرۆکى هەرێم بەبۆنەی جه‌ژنی قه‌وڵتاس پیرۆزبایی لە کاکەییەکان دەکات کوردستانی

نوچه‌ نێت

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بەبۆنەى جەژنى قەوڵتاس پیرۆزبایی لە کاکەییەکان دەکات، جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە پارێزەرى مافەکیان دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (25/ كانوونى دووەم/ 2024) سەرۆکى هەرێمى کورستان پەیامێکى ئاراستەى کاکەییەکان، لە پەیامەکەى سەرۆکى هەرێم هاتووە، به‌ گه‌رمی و له‌ دڵه‌وه‌ پیرۆزباییی جه‌ژنی قه‌وڵتاس له‌ ته‌واوی هاووڵاتییانی خۆشه‌ویستی کاکه‌یی و یارسانان له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق و له‌ هه‌ر کوێ بن، ده‌که‌م.

دەقى پەیامى سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: 

به‌ گه‌رمی و له‌ دڵه‌وه‌ پیرۆزباییی جه‌ژنی قه‌وڵتاس له‌ ته‌واوی هاووڵاتییانی خۆشه‌ویستی کاکه‌یی و یارسانان له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق و له‌ هه‌ر کوێ بن، ده‌که‌م. هیوارم جه‌ژنێکی خۆش و ئاسووده‌ به‌ڕێ بکه‌ن.

 به‌م بۆنه‌یه‌وه‌ ئازیزانی کاکه‌یی و هاووڵاتییانمان له‌ هه‌موو پێکهاته‌کانی کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ وه‌ک هه‌میشه‌ پشتیوان و پارێزه‌ری مافه‌کانیان ده‌بین و کوردستان هه‌ر به‌ وڵاتی هه‌مووان و لانکه‌ی پێکه‌وه‌ژیان و فره‌یی و لێبورده‌یی ده‌مێنێته‌وه‌.جه‌ژن له‌ هه‌مووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێک به‌ خۆشی.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

 25-01-2024

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین