سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ سه‌رۆكى ئیستۆنیا ده‌كات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى ئیستۆنیا گەیشتە هەرێمى کوردستان و لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە کۆببنەوە بۆ تاوتوێکردنى هاوکارییەکانى نێوان هەردوولا.

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (17/کانوونى دووەم/2024) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تیى هه‌ولێر، پێشوازى له‌ ئالار كاریس سه‌رۆكى كۆمارى ئیستۆنیا كرد، كه‌ جارى یه‌كه‌مه‌ سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بڕیار وایه‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ردوو سه‌رۆك كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن و ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئیستۆنیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به‌ بواره‌كانى هاریكاریى هاوبه‌ش و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، گفتوگۆ بكه‌ن و بیروڕا بگۆڕنه‌وه‌."

هاوكات سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە هەژمارى فەرمى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک دواى پێشوازیکردنى لە ئالار کاریس سەرکۆماری ئیستۆنیا ڕایگەیاند، "سوپاسی جه‌نابى سەرۆکم کرد بۆ هاوکاری و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لە شەڕی دژی تیرۆر."

هەروەها ئەوەشى نووسیوە، "لە دیداری ئەمڕۆماندا، تاوتوێی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دەکەین."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین